AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ٥ ١٥:٣٤

حیزبوڵا ڕایگەیاند؛

مووشەکبارانی بارەگای سەرەکی سیخوڕی ڕژێمی زایۆنی لە بەرەی باکووری

مووشەکبارانی بارەگای سەرەکی سیخوڕی ڕژێمی زایۆنی لە بەرەی باکووری

حیزبوڵڵای لوبنان بنکەی "میشار"ی لە شاری سەفادی داگیرکراو کە بارەگای سەرەکیی هەواڵگری و سیخوڕی ڕژێمی زایۆنیستییە لە باکووری ناوچە داگیرکراوەکان بۆردومان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حیزبوڵڵای لوبنان هێرشی مووشەکی بۆ سەر بنکەی سەرەکی هەواڵگری ڕژێمی زایۆنی لە باکووری فەلەستینی داگیرکراو ڕاگەیاند.

بەیاننامەی حیزبوڵڵای لوبنان سەبارەت بەم ئۆپراسیۆنە دەڵێت: بەمەبەستی پشتیوانی لە نەتەوەی خۆڕاگری فەلەستین و بەرخۆدانی ئازا و شەریفانەی لە کەرتی غەززە و بەرگریکردن لە لوبنان و گەلەکەی، موجاهیدەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی لە کاتژمێر ١٢:١٥ هێرشیان کردە سەر بنکەی میشار لەو شارە.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، بارەگای سەرەکیی هەواڵگری ڕژێمی زایۆنیستی لە ناوچەی باکوور، کرایە ئامانجی هێرشی مووشەکی قورس.

کاتژمێر ١٢:٤٥ چەکدارانی حیزبوڵا بە هێرشێکی مووشەکیی بەرفراوان ناوچەی داگیرکراوی "ئەلکەریۆت"یان لە باکووری شاری حەیفا کردە ئامانج.

حیزبوڵا هەروەها ڕایگەیاند کە بە هێرشێکی مووشەکی ناوەندی کۆبوونەوەی هێزەکانی داگیرکەر لە ناوچەی ئەلمشیرفە لە ڕاس ئەلنەقورە تێکشکاندووە.

News ID 52425

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha